لە دۆڵی ئاكۆیان سەدان داری تەڕ بڕاونەتەوە؛ تەمەنی بەشێكیان سەرووی 50 ساڵە
- ژینگە
- 21 تشرینی دووەم

وێنەی دارە بڕاوەکان
ئاڤا نیوز
لە دۆڵی ئاكۆیان، سەدان دار بەڕووی تەڕ بڕاونەتەوە كە تەمەنی بەشێك لەو دارانە سەرووی پەنجا ساڵە، بەرپرسی فهرمانگهی ژینگهی ئیدارهی سۆرانیش دەڵێت: فەرمانگەكەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕواندز و هۆبەی دارستان و پاوان و هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە، بەوردی كار دەكەین بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیكاران و ڕادەستكردنیان بە یاسا.
چیرۆكی سەرەكی: لە سنووری دۆڵی ئاكۆیان سەر بە قەزای ڕواندز، چەند کەسێک هەڵساون بە بڕینی سەدان داری بەڕووی تەڕ، ئەمەش دووەم حاڵەتی لەمجۆرەیە لە ماوەیەكی كورتدا، دوای ڕوودانی حاڵەتێكی هاوشێوە لە دۆڵی فەقێیانی سەر بە ڕواندز.
لێدوانی فەرمی: هەژار ماهیر، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بە ئاڤای ڕایگەیاند، دادگا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو ڕووداوە كردووەتەوە و ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، دادوەری لێكۆڵینەوەی ڕواندز، لەسەر سكاڵای گوندنشینان و بەپشتبەستن بە وتەی شایەدحاڵەكان و سەیركردنەوەی كامێرا چاودێرییەكانی ئەو شوێنە، بڕیاری دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك تۆمەتبار دەدات كە گومان دەكرێت دەستیان لەو سەرپێچیە هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێی نیگەرانییە، سەرپێچیكاران ئەو جۆرە دار بەڕووانەیان بڕیوەتەوە كە لە جۆری تەڕن و لەژێرەوەی قەدەكەی بڕاوەتەوە، بەجۆرێك تەمەنی بەشێك لەو دارانە، سەرووی 25 ساڵ و 50 ساڵن.
هۆکارە زانراوەکان: داری تەڕ بەراورد بە داری وشك نرخی گرانترە، بەو پێیەی، لەكاتی بەكارهێنانی لە سۆپای دار، كاتێكی زیاتر دەمێنێتەوە و زۆرتر سوودی لێ وەردەگیرێت، بۆیە سەرپێچیكارانی سەر ژینگە، بەردەوام داری تەڕ بەجێگەی داری وشك دەكەنە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






