لۆگۆی حیزبی مەوەدە
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بەغدا مۆڵەتی بە حیزبێک بەخشی کە سەرجەم ئەندامەکانی لە ئافرەتان پێکهاتوون و وەک خۆیان دەڵێن، بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان دەکەن و دەیانەوێت ئافرەتان لە دروستکردنی بڕیاری سیاسی لە ئاستی وڵاتدا بەشداربن.
وێنە گەورەکە: حیزبی مەوەدە هەرچەندە دوو ساڵە خۆی ڕاگەیاندووە بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی تەواونەکردبوو، بۆیە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو نەکردووە، ڕۆژی شەممەی ڕابردووش لە بەغدا کۆنگرەی دامەزراندنی بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەست و بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرت، جیاوازی ئەم حیزبەش ئەوەیە ئەندامەکانی هەر لە سەرۆک، سەرکردایەتی و پۆستە باڵاکان لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبرێن.
لێدوانی فەرمی: جیهان تائی، سەرۆکی حیزبی مەوەدە لە کۆنگرەی دامەزراندنی حیزبەکەیدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، سیاسەت تەنیا لەسەر پیاوان قۆرخ نەکراوە و ئافرەتان نابێت تەنیا بەشێک بن لە حیزبەکان، بەڵکو دەبێت سەرۆک و خاوەن بڕیاریش بن، وتیشی، ئومێدیان هەیە دوای هەڵبژاردنی کۆتایی ئەمساڵ، حیزبەکەیان ڕۆڵێکی چالاکی لە هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاساداناندا هەبێت.
ئەندامەکانی حیزبی مەوەدەش قسەی خۆیان هەیە و دەڵێن، کات کاتی ئافرەتانە و پێویستە لە ناوەندی بڕیاری عێراقیدا ئافرەتان ڕۆڵێکی کارایان هەبێت، دەبێت ئیتر کۆتایی بە پەراوێزخستن، هەژارخستن، یاسای نادادپەروەر و دوورخستنەوەی ئافرەتان لە ناوەندی بڕیار بهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






