گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر، ژمارەیەک کۆمپانیا بە شێوازی نوێ و بە ناوی حکومەت و پارێزگاری هەولێرەوە فێڵ لە هاونیشتمانیان دەکەن و بە بیانووی پیسبوونی ئاو، فلتەری گرانبەهایان پێدەفرۆشن. یەکێک لەو هاونیشتمانیانەی کە فێڵی لێکراوە دەڵێت، بۆ یەک فیلتەری ئاو 600 دۆلاریان لێوەرگرتم.
چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی ئەم کۆمپانیایانە کە بە پاسێکی سەوز لە گەڕەکەکانی هەولێردا دەسووڕێنەوە، خۆیان دەکەن بە ماڵی هاووڵاتییاندا و پێیان دەڵێن گوایە لەلایەن حکومەتەوە نێردراون بۆ پشکنینی ئاوی ماڵان. دواتر بە ئەنجامدانی پشکنینی ساختە و بە بەکارهێنانی قسەی باق و بریق و ترساندنی خێزانەکان لەبارەی تەندروستیی منداڵەکانیان، ڕازییان دەکەن کە فلتەری ئاو بە نرخێکی خەیاڵی بکڕن.
زانیاریی پەیامنێر: لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر بەناوی سامان دەکەوێتە داوی ئەم کۆمپانیایەوە و بە بڕی 600 دۆلار فلتەرێکی بۆ دادەنرێت. بەڵام دوای پرسیارکردن لە پزیشکێک، پێی دەگوترێت کە فلتەرەکە "بەکەڵکی هیچ نایەت و ئاوەکەشی تاڵ کردووە."
لەلایەکی دیکە: بەڵام هەموو هاونیشتمانییەک ناکەوێتە داوی ئەم فێڵەوە. لە هەمان گەڕەکدا، تیمێکی دیکەیان هەوڵ دەدەن فێڵ لە مامۆستایەکی زانکۆ بکەن کە پسپۆڕی کیمیایە. دوای ئەوەی بە هەمان سیناریۆ باسی پیسیی ئاوەکەی بۆ دەکەن، مامۆستاکە لێیان دەپرسێت کە دەبێت ڕێژەی TDS (خوێیە تواوەکانی ناو ئاو) چەند بێت بۆ ئەوەی بۆ خواردنەوە بشێت؟. تیمەکە دەڵێن: 500 ئاساییە، لەو کاتەدا مامۆستاکە ڕاستی دەکاتەوە کە ڕێژەی ستاندارد لە نێوان 120 بۆ 220 دایە. دوای ئاشکرابوونی نەشارەزایی و فێڵەکەیان، ئەندامانی تیمەکە شڵەژاون و بە پەلە شوێنەکە جێدەهێڵن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو کێشەیەوە دەڵێت، دەرگا لەو کەسانە مەکەنەوە. دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەم بابەتە نین و هیچ تیمێکی لەم شێوەیەیان بۆ پشکنینی ئاوی ماڵان ڕاسپاردووە.
پارێزگاری هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە دەرگا لەو جۆرە کەسانە نەکەنەوە و فریویان نەخۆن، چونکە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و تەنها بۆ قازانجی ماددی خۆیان ئەم کارە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردەی عێراق دەرفەتێکی مێژوویی لەدەستدا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی 2026