لە سلێمانی بە ناوی فرۆشتنی زەوییەوە 20 هەزار دۆلار لە هاونیشتمانییەک وەردەگیرێت
- کوردستان
- 29 تەممووز
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی، بەناوی فرۆشتنی زەوییەوە فێڵ لە هاونیشتمانییەک دەكرێت و دوو دەفتەر دۆلاری لێ وەردەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: نەوزاد نامیق، دانیشتووی شاری سلێمانییە و باوكی ئەو كەسەیە كە فێڵەكەی لێ كراوە، چیرۆكەكە بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە و دەڵێت: كوڕەكەم تەمەنی تەنیا 17 ساڵە، كەسێك كە تەمەنی 29 ساڵە و خۆی كردووە بە هاوڕێی كوڕەكەم و چەند جارێك قەرزی لێی كردووە، دواتر داوای دەفتەرێك دۆلاری لێ کردووە بەناوی ئەوەی کە لە بری هەموو قەرزەكان زەوییەكی پێ دەفرۆشێت، "واتە بە گشتی دوو دەفتەر دۆلاری لە كوڕەكەم قەرز كردووە".
دەشڵیت، "ئەو کەسە تاپۆی زەوییەكە و وەكالەتنامە و ناسنامەیەكی داوەتە كوڕەكەم، دواتر بۆمان دەركەوتووە كە سەرجەم بەڵگەنامەكان بە تاپۆی زەوییەكەش ساختەن، ئێستا سكاڵامان لەلای پۆلیس تۆمار كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراوە".
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلسی سلێمانی بە ئاڤای گوت: دۆسیەمان بۆ کردووەتەوە و لە هەر شوێنێك بێت ئەو کەسە دەستگیر دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





