
ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و عێراق
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە تورکیا و بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ داخستنی مەیدانەکانی فرۆشتنی ئاژەڵان، حکومەتی عێراق بڕیاری دا هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیاوە قەدەغە بکات و ڕێکاری توندی تەندروستی لە دەروازەکان بگرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ڕێژەی مردن و پەککەوتنی مرۆڤ بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە زۆرە. بۆیەش لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێنماییان بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە بڵاو کردووەتەوە، لە عێراقیش تائێستا 240 هاووڵاتی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون لەو ژمارەیەش 31یان بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەست داوە، زۆرترین توشبووش لە پارێزگاکانی زیقار و بەغدا تۆمار کراون.
لێدوانی فەرمی: سامر حەبیب، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێرتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەکەیان بە هاوکاریی هەرێمی کوردستان بەرنامەی خۆی داناوە و هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە هەموو دەروازەکانی وڵات لەگەڵ تورکیا قەدەغە کردووە، لە هەمان کاتیشدا گواستنەوەی ئاژەڵان لەنێوان پارێزگاکان پێویستە دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە بێت لەوەی ئاژەڵەکە نەخۆشی نییە، بەپێچەوانەوە گواستنەوەی ئاژەڵان لەناوخۆشدا قەدەغە کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ڕێکارانەی لە دەروازەکان لەگەڵ تورکیا گیراونەبەر بریتین لە پاککردنەوەی هەموو ئۆتۆمبێلەکان بە بەکارهێنانی ماددەی دژە ڤایرۆس، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی بۆ چڕکردنەوەی چاودێریی پەتاکە و دەستبەجێ ڕاپۆرتکردنی هەر حاڵەتێکی گومانلێکراوی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






