ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا سەبارەت بە پرسی چەکدانانی پەکەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 30 تەممووز

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا بە سەرپەرشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاڕۆشنا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا بە سەرپەرشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، پرسی چەکدانانی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی ئەجێندای کۆبوونەوەکە دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: چوارەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە ناوچەی بێشتەپە لە ئیستەنبووڵ دەکرێت، پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە تاوتوێ دەکرێت.
زانیارییی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی چەکدانانی پەکەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، زانیارییەکانی هەواڵگری و سوپای تورکیا لە دوای چەکدانانی 11ی تەممووزی پەکەکە تاوتوێ دەکرێت. هاوکات باس لە چالاکییە درێژکراوەکانی پەکەکە لە سووریا و ئەوروپا دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بڕیار و زانیارییەکانی کۆبوونەوەکە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان تاوتوێ دەکا، بۆئەوەی کار لەسەر پرۆسەی ئاشتی بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، دۆخی سووریا و هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژی نێوان درووزەکان و حکومەتی سووریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت. هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئاگربەستی غەززە دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ.
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچە جیاجیاکانی تورکیا دەکرێت. توانای دەستوەردان، ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتەبەر و ئەگەری تێکدان لە چوارچێوەی ئاسایشدا باس دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






