بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 30 تەممووز

دیمەنی مامەڵەی هاوڵاتییەک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کێشەیەکی نوێ لەنێوان حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی میلاکی فەرمانبەران دروست بووە، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی کوردستان کردووە پێداچوونەوە بە ناونیشانی وەزیفیی هەزاران فەرمانبەردا بکات و لەگەڵ سیستەمی فیدراڵی بیانگونجێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق سیستمێکی یەکگرتوو بۆ پلەی وەزیفی پەیڕەو دەکات کە پشت بە بڕوانامە و ساڵانی خزمەت دەبەستێت. بەڵام لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ڕابردوودا، هەزاران کەس پلەی وەزیفییان پێدراوە کە لەگەڵ بڕوانامەکەیاندا ناگونجێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە ئاڤای وت، زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان هەن کە پلە وەزیفییەکانیان لەگەڵ ستانداردەکانی بەغدادا ناگونجێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەشێکی زۆری ئەو ناونیشانانە گۆڕدراون، بەڵام هێشتا نزیکەی 200 ناونیشان ماون کە گۆڕینیان پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە."
زانیاریی زیاتر: زۆرینەی ئەو فەرمانبەرانەی کێشەیان هەیە، دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی و پێشتر کارمەندی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بوون. لە کاتی خۆیدا، پلەی وەزیفییان پێدراوە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی بڕوانامەی خوێندنیان بکرێت.
بۆ نموونە، کەسانێک هەن کە بڕوانامەیان نییە یان بڕوانامەکەیان نزمە، کەچی پلەی وەزیفیی بەرزیان وەرگرتووە، وەک "خەبیر" (شارەزا). حکومەتی عێراق ئەمە ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت پلەی وەزیفیی فەرمانبەر لەگەڵ ئاستی خوێندن و ساڵانی خزمەتەکەیدا بگونجێت.
لەهەمان کاتدا: سەرەڕای ئاڵۆزیی بابەتەکە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدات کە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە بەردەوامن و گوتی: "ڕاستە بابەتەکە قوڕسە، بەڵام ئێستا بەشی میلاکات لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە سەرقاڵی چارەسەرکردنیەتی و کارەکانی بەردەوامە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە






