
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق ڕووبەڕووی ڕەخنە و ڕەتکردنەوەی بەرفراوانی پەرلەمان بووەتەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە کەسە نزیک و خزمەکانی بەرپرسانی باڵای تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 2025-07-23 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگ لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەک باڵیۆز درا و ناوەکانیان ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا بە مەبەستی دەنگدان لەسەریان.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر سەلامی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەردا و ئاراستەی پەرلەمانی کرد بۆ پەسەندکردنی، لە پەرلەمان بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لێدەکەین و ناهێڵین تێپەڕێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەلامی، "لیستەکە ژمارەیەکی زۆر لە کەسە نزیک و خزمەکانی بەرپرسانی باڵای تێدایە، هاوکات کەسەکان لەسەر بنەمای ئەزموون و کارامەیی دیاری نەکراون".
لەلایەکی دیکەوە: ڕائید مالیکی، پەرلەمانتاری عێراق، لیستەکەی بە لیستی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەسف کرد و داوای دووبارە پێداچوونەوەی لەناوەکان کرد.
ئهوهی پێویسته بیزانیت: ژمارەیەک لە بەرپرسان، پەرلەمانتاران و میدیاکاران لیستێکیان بڵاوکردووەتەوە کە ناوی کەسانی نزیک، زاوا، کوڕ و برا و ئامۆزای بەرپرسانی باڵای تێدایە و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراون و بەم شێوەیەیە:
٠ لەیف سەدر، ئامۆزا و زاوای حوسێن ئیسماعیل سەدر.
٠ حەیدەر غەبان، برازای سالم غەبان، وەزیری پێشووتری ناوخۆ و سەرکردەی دیاری ڕێکخراوی بەدر.
٠ باقر نەجار، زاوای هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵا و هاوپەیمانیی "ئیبشر یاعێراق".
٠ نیزار حەسەن محەمەد تەقی حەکیم، برازای عەبدولهادی حەکیم، پەرلەمانتاری پێشوو.
٠ ڕەحمان عامری، برای هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر.
٠ حوسێن سودانی، ئامۆزای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
٠ قەیس عامری، زاوای فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
٠ ئیحسان عەوادی: بەڕێوەبەری ئێستای نووسینگەی سەرۆکوەزیران.
٠ جوان ئیحسان فەوزی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق.
محەمەد ئەشەیقەر، برازای ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق.
٠ عەبدولباست مەشهەدانی، کوڕی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران.
٠ یەزن جبووری، کوڕی مەشعان جبووری، سیاسەتمەدار.
٠ مورتەزا سوهەیل، برای هیشام سوهەیل، پەرلەمانتاری پێشوو و نەعیم سوهەیل، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆمار لەسەر پشکی دەوڵەتی یاسا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت