وەزیری دەرەوەی سووریا: پەیوەندییەکانى دیمەشق و مۆسکۆ بە قۆناغێکى مێژووییدا تێپەڕدەبن
- هەواڵ
- 31 تەممووز

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیرى دەرەوەى سووریا و هاوتا ڕووسییەکەی دووپاتییان کردەوە خوازریارن پەیوەندییەکانیان بەرەوە ئاراستەیەکی باش و بەسوود ببەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، 2025-07-31، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا ڕووسییەکەی لە مۆسکۆ کۆبووە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هەردوو لا جەختییان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆلییەکان و هاوکارییەکانی نێوانیان کردەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند: لە ئێستادا سووریا بە قۆناغێکدا تێپەڕدەبێت کە پڕە لە ئاڵنگاری و لەم قۆناغەدا دەمانەویت ڕووسیا لە تەنیشتمان بوەستێت.
لاپەڕەیەکى نوێ لە پەیوەندییەکانى دیمەشق و مۆسکۆ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و هاوکاری دەستپێدەکات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق پێداچوونەوە بە هەموو رێککەوتن و پەیوەندییەکان دەکەینەوە.
پشتگیری لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سووریا دەکەین و داوا دەکەین دەستبەجی هەلگرتنی سزاکانی سەر سووریا جێبەجێ بکرێت، هاوکات نیازی وڵاتەکەی بۆ سەردانیکردنی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ رووسیا نیشاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





