گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی شاری سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، پرۆژەکە لە فراوانبوون بەردەوامە و لە ئایندەدا تەواوی سنووری سلێمانی دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: كارەبای 24 كاتژمێری لە سەرتاسەری کوردستان گەیێنراوەتە نزیکەی سێ ملیۆن هاوبەش، بەمەش نزیكەی 40%ـی دانیشتووان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون، تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە تەواوی ناوچەکانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی ناو شاری سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری، هەموو گەڕەکەکان دەکەونە دەرەوەی شەقامی بازنهیی مەلیك مەحموود.
زانیاریی زیاتر: دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی ڕووناكی، دەست دەکرێت بە پێدانی کارەبای بەردەوام بەو گەرەکانە کە زیاتر لە 117 هەزار هاوبەش لەخۆدەگرێت و دەکەونە سەر 125 فیدەری کارەبا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بەم گەڕەکانە، ژمارەی هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی لە سلێمانی دەبێتە 257 هەزار هاوبەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






