
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کراوەتە نێو کارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقەوە بەڵام دەقی پڕۆژەیاساکەی بەناوەڕۆکی جیاواز بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش نیگەرانی بەشێک لەرێکخراوەکانی لێکەوتووەتەوە، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیش دەڵێت " وەرگرتنی مۆڵەت و سزای زیندانی لە یاسای خۆپیشاندان هەڵوەشێنراوەتەوە"
وینە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 2-8-2025، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بەپێی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی پەرلەمانی عێراق یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە، دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربرین و گردبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیبراهیم سەراج، سەرۆکی کۆمەڵەی عێراقی بۆ بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: زیاتر لە کۆپییەک بەناوەڕۆکی جیاواز بۆ پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین بڵاوکراوەتەوە و هیچ کەسیش نازانێت کام کۆپیەیان لە دانیشتنی دووی ئابدا دەنگی لەسەر دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕگەی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ئاشتییانە هەڵوەشێنراوەتەوە و هیچ لایەنێکیش بۆی نییە بە بیانووی جیاوازەوە ڕێگری لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بکات.
زانیاریی زیاتر: ساڵحی ئاماژەی بەوەشکرد، سزای تاوانکاری بۆ خۆپیشاندەری ئاشتییانە، وەک زیندانیکردن و سزای هاوشێوە، هەڵوەشێنراوەتەوە. تەنانەت ناونیشانی یاساکەش گۆڕدراوە و کراوەتە یاسای خۆپیشاندانی ئاشتییانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ماددەی 38ـی دەستووری هەمیشەیی عیراق ئازادیی ڕادەربڕین پارێزراوە، ئەو یاسایەی کە بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت، ئەو بابەتە بەیاسا ڕێکدەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




