
دیمەنی کەمپی هۆلی سووریا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش کە بە ڕەچەڵەک عێراقین، کاروانێکی نوێی ئەو خێزانانە لە کەمپی هۆلی سووریاوە بەرەو عێراق بەڕێکران.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی دەکات، نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە، 15 هەزاریان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی هەموویان دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر)، لە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەشدا لەنێوان حکومەتی عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئیدارەی خۆسەر، 233 خێزانی دیکەی عێراقی، کە پێکهاتبوو لە 812 کەس، لە کەمپی هۆلەوە بۆ عێراق بەڕێکران.
زانیاری زیاتر: بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە بیست و هەشتەمین کاروانی ئەو عێراقیانەیە کە کەمپی هۆلیان جێهێشتووە و ڕوویان لە کەمپی جەدعەی نێو خاکی عێراق کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، زیاتر لە 15 هەزار کەس لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعش کە بە ڕەچەڵەک عێراقین لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە عێراق و پرۆسەکەش بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





