
دیمەنی حەجاج نوگرە سەلمان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەو "جەللادە"ـی سەدان منداڵ، ئافرەت و پیاوی کوردی لە زیندانیی "نوگرە سەلمان" لە باشووری عێراق لە سەردەمی بەعسی ڕووخاو کووشتوە و زیندەبەچاڵی کردوون، دوای دەیان ساڵ دەکەوێتە دەستی هێزە ئەمنییەکان عێراق و دەستگیر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە درێژایی 22 ساڵی ڕابردوودا، یەکێک لە دیارترین ئەو تۆمەتبارانەی تاوانی ئەنفال و زیندەبەچاڵکردنی بەرامبەر بە هاونیشتیمانییانی کورد ئەنجامداوە هەڵهاتووە و بۆ ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان بەلاڕێدا ببەن، بنەماڵەکەی بانگەشەی ئەوەیان کردبوو گیانی لەدەستداوە، دوای ئاشکرابوونی، لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیر کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگریی کە زیاتر لە شەش مانگی خایاند، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسەننا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، توانیان عەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (حەجاج نوگرە سەلمان)، یەکێک لە جەللادە داواکراوەکانی ڕژێمی پێشووە کە هەڵهاتبوو، دەستگیر بکەن، کە پێشتر پۆستی ئەفسەری ئەمنی زیندانی بەناوبانگی نوگرە سەلمان بووە.
زانیاریی زیاتر: لە سەردەمی بەعس، تۆمەتبار چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی بەرامبەر بە سەدان هاووڵاتی کورد و عێراقی ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەو کوردانەی کە بە زۆرەملێ گواسترابوونەوە بۆ زیندانیی نوگرە سەلمان لە پارێزگای موسەننا، تۆمەتبار ئەو منداڵ، ئافرەت و پیر و پیاوە کوردانەی لەو زیندانە ئەشکەنجەداوە و کوشتوونی و لەسێدارەی داون، بەشداربووە لە زیندەبەچاڵکردنیان و دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ئافرەتان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر تۆمەتبار چەندین پۆستی ئەمنی هەبووە، لەوانە؛ ئەفسەری ناوچەی پارێزگای موسەننا و ئەفسەری ناوچەی نوگرە سەلمان، ئەفسەری ناوچەی ڕومێسە و چەند ناوچەیەکی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا سۆراغی گەنجە ڕفێنراوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا بوو
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
ژنێک لە هەولێر ماڵەکەی بۆ بەخێوکردنی پشیلە تەرخان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
دوای ئەمریکا، ڕووسیاش دەیەوێت تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا سۆراغی گەنجە ڕفێنراوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی حەوت مانگە بەرهەم ساڵح نەگەڕاوەتەوە سلێمانی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین نامەی گەنجە کوردە سووتێندراوەکەی لالەزار بۆ دایکی






