
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵ، دەرگای پێشكەشكردن بۆ دامەزراندن لە هەردوو پەیمانگەی پێگەیاندنی ڕێپێدراو (مفەوەز)ـی پۆلیس و پەیمانگەی باڵای گەشەپێدانی ئەمنی و كارگێڕی كردەوە، هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەتوانن تاوەكو 10 ڕۆژ داواكاری پێشكەش بكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، داواكاریی بۆ بەشداریكردن لە خولی (12)ـی پەیمانگەی پێگەیاندنی مفەوەزی پۆلیس، لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەستپێدەكات تاوەكو 2025-08-10، كە هەزار كەس وەردەگرێت لە دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، بەو مەرجەی دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024) و (2024-2025) بن و تەمەنیان لە 16 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 21 ساڵ زیاتر نەبێت.
هاوكات داواکاریی بۆ بەشداریکردن لە خولی (31)ـی پەیمانگەی باڵای گەشەپێدانی ئەمنی و كارگێڕی، بەهەمان شێوە ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات و تاوەکو 10ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ئەویش بەهەمان شێوە هەزار كەس وەردەگرێت و دوای تەواوكردنی خوێندنی پەیمانگەكە، خوازیاریی دەرچوو لە یەكێك لە فەرمانگەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دادەمەزرێت. بەو مەرجەی پێشكەشكار، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت و تەنیا دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024) و (2024-2025) وەردەگیرێن كە داواكارییەكان لەڕێگەی پێگەیەكی ئەلیكترۆنی كە لە ئاڤا نیوز دانراوە، پێشكەش دەكەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داواكاریی لە هەردوو پەیمانگەكە پێشكەش بكەن، بەڵام دوای تەواوكردنی پەیمانگەكە، شوێنی كاركردنییان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵ دەبێت بەپێی پێویستی میلاكاتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
مەرجەكان: پێشكەشكاران بۆ پەیمانگەی پێگەیاندنی ڕێپێدراوی پۆلیس، تەنها لە ڕەگەزی نێر دەبێت، كە پێویستە تەمەنی پێشكەشكار لە 16 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 21 ساڵ زیاتر نەبێت و لانیكەم دەرچووی قۆناغی نۆی بنەڕەتی بێت.
پێشكەشكاران بۆ پەیمانگەی باڵای گەشەپێدانی ئەمنی و كارگێڕی، لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبن، كە پێویستە تەمەنیان لە 22 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بن.
جگە لە لەبەرچاوگرتنی درێژی باڵا و پانی سنگ و نەبوونی هیچ جۆرە نەخۆشییەكی جەستەیی كە كاریگەری لەسەر ئەركی وەزیفی دروست بكات.
بەستەری پێشكەشكردن بۆ پەیمانگەی باڵا
بەستەری پێشكەشكردن بۆ پەیمانگەی ڕێپێدراوی پۆلیس
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






