سوودانی: ئەنفالی بارزانییەکان بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر دیکتاتۆریەت و تاوانکاریی ڕژێمی ڕووخاو
- هەواڵ
- 1 ئاب

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە 42ـیەمین ساڵیادی ئەنفالکردن و زیندەبەچاڵکردنی هەشت هەزار بارزانی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و بارزانییەکان دەربڕی و وتی؛ ئەو تاوانە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر دیکتاتۆریەت و تاوانکاریی ڕژێمی ڕووخاوی سەدام حوسێن و بەعس.
وێنە گەورەکە: 31ـی تەممووزی 1983، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکی ڕێکخراودا، هەشت هەزار بارزانی لە مێردمنداڵ، گەنج، پیاو و بەساڵاچوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر دەستگیر کرد. دواتر بە شێوەیەکی کۆمەڵ ئەوانی بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق گواستەوە و لەوێ بە زیندوویی زیندەبەچاڵ کران.
پەیامی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: یادی 42 ساڵەی هەڵمەتە دڕندانەکانی ئەنفال دەکەینەوە، کە تێیدا پیر و منداڵ و ژن و گەنجانی خێزانە بارزانییە بەڕێزەکان کرانە ئامانج، لەو هەڵمەتانە هەشت هەزار کەسیان بە شێوەیەکی تاوانکارانە و نامرۆڤانە بێسەروشوێنبوون، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوون بوو لەسەر دیکتاتۆریەت و تاوانکاریی ڕژێمی ڕووخاو.
"بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆمان ئاڕاستەی برایانی بارزانی و لەپێش هەموویانەوە بەڕێز مەسعود بارزانی دەکەین، بۆ ئەو خوێنە پاکانەی کە لەگەڵ خوێنی هەموو عێراقییەکاندا، بووە مایەی ڕزگاربوونمان لەو سەردەمە تاریکە و گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری لە سایەی سیستمە دیموکراسییەکەماندا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






