نەتەوە یەکگرتووەکان: شەش هەزار بارهەڵگری هاوکارییەکان لەدەرەوەی غەززە گیریان خواردووە
- هەواڵ
- 1 ئاب

دیمەنی بارهەڵگرەکانی هاوکاریی مرۆیی لە دەرەوەی غەززە. وێنە؛ پێگەی x
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی (ئۆنروا) ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی شەش هەزار بارهەڵگری یارمەتییە خۆراکیی هەیە لە دەرەوەی غەززە گیریان خواردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندی دەکەن بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە لە فەلەستین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فیلیپی لازارینی، سەرۆکی رێکخراوی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵدا، پێش ئەوەی ئیسرائیل لە 18ـی ئازاردا ئاگربەست کۆتایی پێبێنێت "نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی ئاگربەستەکاندا ڕۆژانە لە نێوان 500 بۆ 600 بارهەڵگری هاوکارییەکانی دەبردە ناوەوەی غەززەوە".
زانیاریی زیاتر: ماوەی پێنج مانگە ئیسرائیل گەمارۆی تەواوی کەرتی غەززەی داوە و بەشێوەیەکی سنووردار نەبێت ڕێگە نادات هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە نێو کەرتەکە، بەم هۆیەشەوە سەدان کەس لە برسان مردوون و کۆی گشتیی دانیشتوانی کەرتەکە کە نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار کەس ڕووبەڕووی برسێتی و بەدخۆراکی بوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






