
دیمەنی دانیشتنی پەرلەمان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە دانیشتنەکی ئەمڕۆ ئامادەنەبوون بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان ببڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکان و ئازادیی ڕادەربرین و خۆپیشاندان و چەندین پرۆژەیاسای دیکە بدات، بەڵام لەکۆی 329 پەرلەمانتار 164 پەرلەمانتار بێ مۆڵەت ئامادەنەبوون و ڕێژەی یاسایی ئامادەبوون تەواو نەبوو و دانیشتنەکەش بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، سەرۆکایەتییش بڕیاریدا ئامادەنەبووان سزا بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق فەرمانی کرد ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ نەبوون ناوەکانیان لە ماڵپەڕی پەرلەمان بڵاوبکرێتەوە و یەک ملیۆن دیناریش لە مووچەکانیان ببڕدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێکارەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانە کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین دانیشتن بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی ئامادەبوونی یاسایی پەرلەمانتاران دواخراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






