هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
- هەواڵ
- 2 ئاب

وێنەی ئاماژەیی هاککەری چینی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و بەرپرسانی ئەمریکی هۆشداری دەدەن لەبارەی زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی بەرفراوان کە لەلایەن گرووپە هاککەرەکانی سەر بە چینەوە ئەنجام دەدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپێکی هاککەری چینی خاڵە لاوازە نوێیەکانیان لە سێرڤەرەکانی "شەیرپۆینت"ـی مایکرۆسۆفت قۆستووەتەوە و سەدان ڕێکخراو و ئاژانسی حکومییان لە سەرانسەری جیهاندا کردووەتە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێرشەکان لە سەرەتای مانگی حەوتەوە دەستیان پێکردووە و ئامانجیان بەدەستهێنانی دەستڕاگەیشتن بووە بە ڕێکخراوەکان.
زانیاریی زیاتر: مایکرۆسۆفت سێ گرووپی هاککەری چینی دەستنیشان کردووە کە لەم هەڵمەتەدا بەشدارن، لاینن تایفون، ڤایۆلێت تایفون ، و ستۆرم-2603، ئەم گرووپانە ناسراون بەوەی کە لەلایەن چینەوە پشتیوانی دەکرێن و بە شێوەیەکی تایبەت هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی حکومەت، بەرگری و مافی مرۆڤ.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کۆمپانیای ئای سیکیوریتی کە کۆمپانیایەکی هۆڵەندییە لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا، ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 400 سیستم بەهۆی ئەم هێرشانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا چەندین ئاژانسی حکومەتی ئەمریکا وەک ئاژانسی ئاسایشی ئەتۆمی نیشتمانی و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ .
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: چین بەردەوام ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت کە خۆی قوربانی هێرشی ئەلیکترۆنییە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






