
دیمەنی شاری هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر دەستی بە ئامادەکارییەکان کرد.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن، ئامادەکارییەکانی ئەم پرۆسەیە هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێشدەچێت، هاوتەریب لەگەڵ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن، لە پارێزگای هەولێریش ئامادەکارییەکان دەستی پێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، بە بەشدارى بەرپرسى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆیى هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنى پارێزگا بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیادرا ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دەست پێبکات و ئەرک و کارەکانى هێزەکانی ناوخۆ، بەرگریی شارستانی، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى دیکەی بەپێى ڕێکار و ڕێوشوێنی پێویست دەستنیشانکران.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەپێی خشتەی کار لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە ، پرۆسەی وردبینی لە لیست و کاندیدان بەردەوامە، ئامادەکاریش دەکرێت بۆ ئەوەی ڕۆژی شەممە 2025-08-09، تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان، پارتە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: زانا عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن، دەستمان کردووە بە ئەنجامدانی خول و ڕاهێنان بۆ نوێنەرانی کیانەکان، کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات