وەزیری پێشووی کارەبای عێراق: ساڵانە 35 ملیار دۆلار تێچووی پاڵپشتی وزەیە لە عێراق
- هەواڵ
- 3 ئاب

تۆڕی دابەشکردنی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووی کارەبا و نەوتی عێراق و شارەزای بواری وزە، ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی تێچووی نرخی پاڵپشتی وزە لەسەر بودجەی وڵات ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، هەر هەنگاوێک بۆ چاکسازی لەم بوارەدا ڕووبەڕووی "هێڵی سوور"ی کوتلە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەو بودجە زەبەلاحەی لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردوو بۆ کەرتی کارەبا لە عێراق تەرخانکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کێشەی کەمی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان چارەسەر بکرێت.
پەیامی فەرمی: لوئەی خەتیب، وەزیری پێشووی کارەبا و نەوتی عێراق و شارەزای بواری وزە لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس، نووسیویەتی: "نزیکەی 35 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، تێچووی پاڵپشتی حکومییە لە عێراق بۆ کاڵای وزە." ناوبراو ڕوونی کردەوە کە ئەم بڕە پارە زەبەلاحە بریتییە لە جیاوازیی نێوان نرخی نەوتی خاو و بەرهەمە سووتەمەنییەکانی دیکە (وەک غاز و بەرهەمە نەوتییەکان) لە بازاڕی جیهانیدا، بەراورد بەو نرخە کەمەی کە حکومەت پێی دەفرۆشێتە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، پاڵاوگەکان و وێستگەکانی سووتەمەنی.
لە هەمان کاتدا: وەزیری پێشووی وزەی عێراق هۆشداری دەدات کە "چاکسازی لە نرخ دانان و بە ئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات، هێڵێکی سوورە بۆ هەر حکومەتێک، ئەمەش بەهۆی دەستێوەردانی کوتلە دەسەڵاتدارەکانەوەیە." ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لایەنە سیاسییەکان ڕێگرن لە چارەسەرکردنی ئەم کێشە گەورەیەی کە ساڵانە بارگرانییەکی زۆر لەسەر ئابووریی عێراق دروست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی خەتیب لە کاتێکدایە کە عێراق سەرەڕای داهاتە زەبەلاحەکەی لە فرۆشی نەوت، هێشتا بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنێت کە بەشێکی گەورەی بۆ ئەو گەندەڵی و بەهەدەردانە سیستەماتیکە دەگەڕێتەوە کە لە کەرتە جیاوازەکانی دەوڵەتدا بوونی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






