
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ سەرۆکایەتی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە ڕەشنووسی ئێستای یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەربڕی و لە دانیشتنەکە کشانەوە، دەڵێن؛ ڕەشنووسەکە مافی قوربانیان لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەڵەبجە دەستەبەر ناکات و نایەکسانیی تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق لەسەر نۆ برگە کۆبووەوە، دیارترینیان دەنگدان بوو لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکانی ژمارە چواری ساڵی 2006، بەڵام ناڕەزایەتیی پەرلەمانتارانی کوردی لێکەوتەوە و دەنگی لەسەر نەدرا.
لێدوانی فەرمی: د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە هۆڵی پەرلەمان ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان چەندین توێژ هەن کە بە یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی ستەمیان لێدەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی جیاکاری و جیاوازی نێوان قوربانیان، مافی قوربانیان لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە نییە، ئەمەش جێگەی قبووڵکردن نییە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کرد مافی قوربانیانی هەڵەبجە وەک بنەمایەکی بنەڕەتی بخەنە ناو یاساکەوە و وتیشی: "ئەوانە بوونە قوربانی و هێرشی کیمیاوییان کرایە سەر و لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، بۆیە شایەنی ئەوەن لە خودی یاساکەدا جێگیر بکرێن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






