
دیمەنی سوەیدا دوای ئاڵۆزییەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور هۆشداری دەدات کە سەرەڕای ئاگربەستی زیاتر لە 10 ڕۆژە لە سوەیدا، دۆخی مرۆیی "جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە". سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە کە کەمیی پێداویستییە سەرەکییەکان و بەردەوامیی ڕفاندنی هاووڵاتییان، قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە چەند مانگی ڕابردووەوە، پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان چەکدارەکانی ناوخۆیی دروزەکان و گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بەخۆیەوە بینی و بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران و برینداربوون، ئەمە سەرەڕای خراپی دۆخیی مرۆیی و نەگەیشتنی هاوکارییەکان.
لێدوانی فەرمی: ستێفان ساکالیان، سەرۆکی نێردەی خاچی سوور، دوای سەردانێکی مەیدانی بۆ پارێزگای سوەیدا، ڕایگەیاند کە دانیشتووانی ناوچەکە بەدەست کەمیی خۆراک، ئاو و دەرمانەوە دەناڵێنن. ئاماژەی بەوەدا کە ئەو 27 بارهەڵگرە هاوکارییەی گەیشتوونەتە ناوچەکە، بە بەراورد بە قەبارەی قەیرانەکە بەس نییە و ناتوانێت کەمترین پێداویستی پڕبکاتەوە.
لەهەمان کاتدا: ساکالیان ڕایگەیاند، داواکارییەکانی خەڵک تەنیا هاوکاری نییە، بەڵکو گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ئاسایشیشە. ئەو هۆشداریی دا لە بەردەوامیی ڕووداوەکانی ڕفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل و وتی: "پێویستە ئاستی متمانە لە نێوان لایەنەکاندا دروست بکرێتەوە."
زانیاریی زیاتر: خاچی سوور ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە دۆسیەی ڕفێندراوەکاندا دەربڕی، بەو مەرجەی بارودۆخێکی گونجاو بۆ ئەو کارە بێتە ئاراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






