نمایشی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و چەکی ئەتۆمی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆشکی کریملن هۆشداری دەدات لە جوڵاندنی ژێر دەریایی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە و بە هەنگاوێکی نەرێنی ناوزەندی دەکات. دەشڵێت، ڕووسیا هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: فەرمانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ جوڵاندنەوەی دوو ژێردەریایی ئەتۆمی بۆ نزیک سنوورەکانی ڕووسیا کاردانەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، جوڵەکەی ترەمپ وەڵامێک بوو بۆ لێدوانەکانی دیمیتری مێدڤێدیڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا کە ترەمپ بە لێدوانی زۆر ئاژاوەگێڕانە ناوی برد.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی فەرمانی ژێردەریاییەکەی ترەمپدا، دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا هەنگاوێکی نەرێنییە، بەڵام بۆ ڕووسیا زۆر جێی نیگەرانی نین و ژێردەریاییەکانی ئەمریکا پێشوەختە لە ئەرکدان، بەڵام دەبێت هەمووان زۆر وریابن سەبارەت بە بڕیاردان و قسەکردن سەبارەت بە هێزی ئەتۆمی، ڕووسیا نایەوێت بچێتە جەنگی ئەتۆمییەوە، چونکە هەمووان تێیدا دۆڕاو دەبن.
وتەبێژی کۆشکی کریملن گوتیشی: بڕیارەکەی ترەمپ بە پەرەسەندنی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات نابینین، دۆخی ئێستا زۆر ئاڵۆزە و گفتوگۆی بەردەوام لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان لەگەڵ وڵاتانی پەیوەست بە ئاسایشی جیهانەوە ئەنجام دەدەین، وەک هەمیشە ڕێگەی دیپلۆماسی بە تەنها ڕێگەچارە دەزانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




