
دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، قایمقامی قەزاکەش دڵنیایی بەو هاووڵاتییانە دەدات کە پشتیان بە ئاوی ئەو بەنداوە و دەڵێت: تا وەرزی باران بارین مەترسی لەسەر ئاوی ناوچەکە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: کەمبارانی ئەمساڵ کاریگەری هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی خوارنەوە لە زۆرینەوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لەو بیرانەش وشکیان کردووە کە هەر بۆ دابینکردنی ئاو پشتیان پێبەستراوە، ئێستا بەمەبەستی کامکردنەوەی ئەو کاریگەرییە چەندین ڕێکاری پێویست لە ناوچە جیاوازەکان گیراوەتە بەر.
لێدوانی فەرمی: سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەرچەندە ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان بەرێژەیەکی یەکجار زۆر دابەزیوە، بەڵام تا وەرزی باران بارین دەستپێدەکات مەترسی لەسەر ئاوی ئەو ناوچانە نییە کە بۆ ئاوی خواردنەوە پشت بەدەریاچەکە دەبەستن و بۆیە بەپێی پێویست ئاو بەردەدەنەوە.
پێشووتر لەڕێگەی زێی بچووکەوە تەنیا 5 پێنج مەتر سێجا ئاو دەڕژایە دەریاچەکەوە، بەڵام بەهۆی بەردانەوەی ئاوی زێیەکەوە لەلایەن ئێرانەوە ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 40 مەتر سێجا ئاو و ئەمەش تاڕادەیەک باشە بۆ دەریاچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا ڕۆژانە تەنیا 55 مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی و پیرەمەگروون و چەمچەماڵ بۆئاوی خواردنەوە بەکار دەهێندرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





