
یەکێک لە بازگەکانی سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی شاندی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێک دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دووبارە ڕێگە لە هەناردەکردنی کاڵا و شتومەکی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق دەگیرێت.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 06-05-2025، شاندی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە هەناردەی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێگە لە هەناردەکردنی کاڵا و شتومەکەکان دەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سامی جەلال، ئەندامی شاندی دانوستانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێکی کەم دوای ڕێککەوتنەکە، دووبارە ڕێگە لە هەناردەکردنی ئەو کاڵا و شتومەکانە گیراوە، بە دوو تا چوار ڕۆژ بارهەڵگرەکان ڕادەگیرێن و دەستبەسەر بارهەڵگرەکاندا دەگرن، تاوەکو پارەی دەرچوون نەدەن، ڕێگەیان پێنادرێت لە بازگەکانەوە بڕۆن، کاتێک ئەو هەنگاوەشیان قەرەباڵغییەکی زۆری دروست کرد، بە بڕیاری تاکلایەنە نووسینگەی گومرگیان لە خاڵەکانی پشکنین داناوە، وەک دەوڵەتێکی دیکە مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکەن.
ئەو نووسینگانەی عێراق کردوویەتییەوە، یەکێکیان بۆ ڕێگەی نێوان دهۆک – مووسڵ بەکاردێت، چیمەن لە نێوان کەرکووک و سلێمانی کراوەتەوە، "دارەمان"ـیش کەوتووەتە نێوان هەولێر و کەرکووک.
خاڵە نەرێنییەکان: بەشێکی ئەو بارهەڵگرانەی ڕاگیراون، سەوزە و میوە و خواردنەکانی دیکەیان بردووە کە نابێت ڕێگەیان لێ بگیرێت و بەزوویی تێکدەچن، وەستانی ئەو بارهەڵگرانەش وا دەکات کاڵا و شتومەکان نەگەنە خوارووی عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانیان لە بازاڕ دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






