ناچارکردنی مەسیحییەکان بەخۆ تۆمارکردن بە عەرەب کاردانەوەی تووندی لێدەکەوەتەوە
- عێراق
- 6 ئاب
ژمارەیەک دەرچووی کۆلێژی پۆلیس لە عێراق
ئاڤا نیوز
دوو پەرلەمانتاری کوردستان لە پێکهاتەی کریستیان ڕەخنەی تووند لە بزووتنەوەی بابلیۆن و وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەگرن، سەبارەت بە فۆرمێکی دامەزراندن لە کۆلێژی پۆلیس کە مەسیحییەکان ناچار دەکات لە خانەی نەتەوەدا 'عەرەب' هەڵبژێرن. ئەوان ئەم کارە بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستوور" و "هەوڵێک بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەن" ناودەبەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەریەک لە جەیمس حەسدۆ هیدۆ و ڕامی نوری سیاوش، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی کریستیانەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا کە وێنەیەکی بە تایبەت بۆ ئاڤا میدیا نێردراوە، پەیامێکیان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس و ڕای گشتی عێراقیان کردووە و و تێیدا داوای ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییانە دەکەن و دووپاتی دەکەنەوە کە "نە دوژمن و نە بەکرێگیراو ناتوانن ئەم ڕاستییە بسڕنەوە." هاوکات ڕەخنەی تووندیش لە بزووتنەوەی بابلیۆن دەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فۆرمەی بۆ دامەزراندن لە کۆلیژی پۆلیس دانراوە، لە بنەڕەتدا هیچ بژاردەیەکی بۆ ناسنامەی گەلانی کلدانی، سریانی، ئاشووری و ئەرمەنی تێدا نییە و تەنیا سێ بژاردەی "عەرەب، کورد، تورکمان"ی تێدایە، بە گوتەی ئەو دوو پەرلەمانتارە ئەمە پێشێلکردنی ماددەکانی (3) و (125)ی دەستووری عێراقە.
هۆكارە زانراوەكان: کێشەکە دوای ئەوە سەریهەڵدا کە نووسینگەی لقی قەرەقۆشی بزووتنەوەی بابلیۆن لە ڕاگەیێنراوێکدا داوای لە گەنجانی مەسیحی کردووە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئەمنی و ئیداری، بەڵام داوایان لێدەکات لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیدا لە خانەی "نەتەوە" (القومية)، بژاردەی "عەرەب" هەڵبژێرن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەو دوو پەرلەمانتارە، بزووتنەوەی بابلیۆن سەرکردەکەی، ڕەیان کلدانی، تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە بوونەتە "ئامرازێکی هەرزان" بۆ "تواندنەوە و سڕینەوەی ئەم گەلە ڕەسەنە." دەڵێن: ئەمە یەکەمجار نییە و هەوڵەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ "بەعەرەبکردنی گەلەکەمان، پەراوێزخستنی زمانەکەمان، هێرشکردنە سەر کەنیسە و ترساندنی دانیشتووانی دەشتی نەینەوا" بەردەوام بووە.
لەهەمان کاتدا: جەختیان لەوە کردووەتەوە، "جینۆساید لە دژی گەلەکەمان بە شێوازی جیاواز بەردەوامە و چەکی توانەوەی نەتەوەیی و سڕینەوەی ناسنامە، کوشندەترە لە فیشەکی ستەمکاران."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






