
وێنەی بکوژ لەدەستی پۆلیسی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە بەنزینخانەیەکی سەر ڕێگای کۆیە لە هەولێر، سێ کەس کوژران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت 'ڕووداوەکە بەهۆی نرخی بەنزینەوە بووە'.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممە، لە بەنزینخانەیەکی سەر ڕێگای کۆیە لە هەولێر، دەمەقاڵێ لەنێوان دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ کارمەندێکی بەنزینخانە دروست بووە، کارمەندێکی بەنزینخانە تەقەی کردووە، بەوهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە کە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نەبووە، کوژراون.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەماقاڵێی نێوان ئەو دوو کەسەی نێو ئۆتۆمبێلەکە و کارمەندی بەنزینخانەکە لەسەر نرخی بەنزین بووە، بەباشی لەیەکتر تێنەگەیشتوون بۆیە تووشی کیشە و دەمەقالێ بوون، دوو کەسەکەی نێو ئۆتۆمبێلەکە پاڵێکیان بە کارمەندی بەنزینخانەکەوە ناوە. هاوڕێیەکی کارمەندەکە کە دەبینێت خەریکە کێشە دروست دەبێت دەچێت نێوانگیرییان بکات، بەڵام پاڵ بەویشەوە دەنێن، ئەم کەسەیان کە بۆ نێوەنگیری چووبوو تەقە دەکات، بەوهۆیەوە سێ کەس کوژران.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی پۆلیس دەڵێت، هێشتا بۆمان یەکلا نەبووەتەوە ئەو چەکەکەی کە بەکارهاتووە هی سکیوریتییەکان بووە، یان چەکی کەسێکی دیکەبووە و لێکۆلینەوەکان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





