عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە
- بزنس
- 7 ئاب

دیمەنی کێڵگەی نەوتی بەسرە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق لە پلەی چوارەمی گەورەترین هەناردەکارانی نەوتدا بووە بۆ ئەمریکا لە مانگی تەمموزدا، لە دوای کەنەدا، سعوودیە و مەکسیک.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیدارەکە لە خشتەیەکدا، باسی لەوە کردووە کە عێراق لە مانگی تەمموزدا 8 ملیۆن و 370 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکە بە بەراورد بە 6 ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل لە مانگی حوزەیرانی پێشوودا.
ژمارەکان وادەڵێن: عێراق بە تێکڕای ڕۆژانە 314 هەزار بەرمیلی لە هەفتەی یەکەمی تەمموزدا هەناردە کردووە، دواتر 273 هەزار بەرمیل لە هەفتەی دووەم، 214 هەزار بەرمیل لە هەفتەی سێیەمدا و پاشان ڕێژەکە بۆ 279 هەزار بەرمیل لە هەفتەی چوارەمدا بەرزبووەتەوە.
لەهەمان کاتدا: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی دووەمی گرتووە لە دوای سعوودیە کە 9 ملیۆن و 393 هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە، لە کاتێکدا لیبیا بە هەناردەکردنی یەک ملیۆن و 488 هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمدا هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






