
گردیمەنێک لە قەڵای هەولێر و مەیدانی تەحریری بەغدا - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە دوو ڕۆژ بوو لە بەغدا بوو، دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕانەوە هەولێر.
چیرۆکی سەرەکی: گفتوگۆکانی شاندەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر چەند تەوەرێکی سەرەکی بوون، کە بریتین لە داهاتی ناوخۆ، بودجە، و پڕۆژەی بەبانکیکردنی مووچە (هەژماری من)، کە لەگەڵ پرسی نەوتدا، کە خاڵی مشتومڕی نێوان هەولێر و بەغدان.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، شاندی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ مانگی شەش بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام داوای کردووە ئەو بڕە بۆ مانگی داهاتوو (مانگی حەوت) کەمبکرێتەوە. هەروەها، گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی ئەو داهاتانەوە کراوە کە پێویستە نیوەی بنێردرێت بۆ بەغدا.
سەرەڕای کۆبوونەوەکان کە لە بەیانی چوارشەممەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوام بوون، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەوەی بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد، هەردوولا بۆچوونی جیاوازیان هەیە. بڕیارە ڕاپۆرتێکی هاوبەش کە پێشنیاز و تێبینییەکانی هەردوولای تێدایە، ئامادەبکرێت و بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە بەرزبکرێتەوە.
هەنگاوی داهاتوو: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چاوەڕێی ئەو ڕاپۆرتەیە و لەسەر بنەمای ناوەڕۆکەکەی، بڕیاری کۆتایی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.
ئەمەش بزانە: جێی باسە، شاندی هەرێم بەهۆی نەبوونی فڕۆکە، ناچاربوون بە ئۆتۆمبێل بگەڕێنەوە هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت


