لۆگۆی ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ی ئابی 2025، ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر ئامێری ئەلیکترۆنی تایبەت بە گزیکردن (غش) لە تاقیکردنەوەکاندا بگرن و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێک بە ناوی (ب. م. ف) دەستگیرکراوە. ناوبراو لە پارێزگای بابلەوە بەشێوەیەکی قاچاخ 100 ئامێری بلوتوزی تایبەت بە گزیکردنی هێنابووە نێو شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کردووە کە تۆمەتبارەکە بەنیازبووە بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلەکانی 12ی ئامادەیی، ئەم ئامێرانە بەسەر قوتابیاندا لە شاری هەولێر ساغ بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوەی ئاسایش لە کاتێکدایە کە ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی تاقیکردنەوە گشتییەکان، هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی گزیکردن و بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی پەروەردەوە چڕتر دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





