
ئاڤا نیوز
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتووەوە کە خاوەنی کارگەیەکی چەولمە ڕاگیراوە و ڕێگە نادرێت تەواو بکرێت، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، بەڵام تا ئێستا نەگیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەکە کۆرنیشی مارینایە، بە گوژمەی 160 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیایەکەوە جێبەجێ دەکرێت، بریتییە لە دروستکردنی کۆرنیشێکی مۆدێرن بە درێژایی 1600 مەتر لەسەر ڕووباری سیروان.
ئەم پڕۆژەیە حکومی و تایبەتە و لەسەر بنەمای وەبەرهێنانە، واتە کۆمپانیای جێبەجێکار خۆی تەواوی تێچووەکەی دابین دەکات و لە بەرامبەردا بەشێک لە پڕۆژەکە وەردەگرێت. پڕۆژەکە چەندین سێکتەری گرنگی وەک گەشتیاری، بازرگانی، نیشتەجێبوون، وەرزش و پەروەردە لەخۆدەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە ساڵێک زیاترە دەستی پێکردووە، بەشێکی کراوە بەڵام زیاتر لە مانگێکە وەستاوە، بۆ؟ بەهۆی ڕێگرییەکانی کارگەیەکی چەولم کە دەکەوێتە بەرامبەر پڕۆژەکە، واتا ئەوبەری ڕووباری سیروان، کە هی کەسێکی دەستڕۆشتووە.
دیار ئیسماعیل، پارێزەری پرۆژەکە بە ئاڤای گوت: بەشێكی پرۆژەكە دروستکردنی ڕاگرێکی کۆنکریتە، بەشی یەکەمی ڕاگرەکە بە درێژایی 450 مەتر دروست کراوە، بەڵام کارگەیەکی چەولم ڕێگری لە دروستکردنی بەشی دووەمی کردووە
هۆکارە زانراوەکان: کێشەکە کاتێک دەستی پێ کردووە کە کۆمپانیای جێبەجێکار ویستوویەتی بەشی دووەمی ڕاگری پڕۆژەکە دروست بکات، بەڵام بە بیانووی ئەوەی ئاراستەی ئاو دەگۆڕێت، فشار دەخاتە سەر کارگە و زیانی پێدەگەیێنێت، خاوەنی کارگەکە ڕێگری لە تەواوکردنی دەکات.
ڕۆژی 12-7-2025 یش چەند بەربەست و ساترێکی لەسەر ڕووباری سیروان دروست کردووە و ڕێڕەوی ئاوەکەی بە ئاراستەی پڕۆژەی مارینا گۆڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی وەستانی کارەکان.
ئەمەش بزانە: کارگەکە لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە مۆڵەتی کارکردنی بەسەرچووە و بێ مۆڵەت کار دەکات.
قووڵتر: سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی گەرمیانی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی گەرمیان، کە دەستکاریکردنی ڕێڕەوی ڕووبار پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەوان هەیە، لە ئاست ئەو پێشێلکارییە گەورەیەدا بێدەنگی هەڵبژاردووە.
بڕیاربوو لیژنەیەکی هاوبەش لە ئیدارەی گەرمیان، شارەوانی، وەبەرهێنان و ئاودێری پێکبهێنرێت، بەڵام بە گوتەی پارێزەری کۆمپانیاکە، "تا ئێستا لیژنەکە هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە."
لەلایەکی دیکەوە: داواکاری گشتیی کەلار کەیسەکەی جووڵاندووە و دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ خاوەنی کارگەکە دەرکردووە، هاوکات داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دەستدرێژییەکانی کردووە. بەڵام دوای زیاتر لە دوو هەفتە، نە فەرمانەکەی دادگا جێبەجێ کراوە و نە خاوەنی کارگەکە دەستگیر کراوە، نە ڕێگرییەکانیش لابراون.
لێدوانی فەرمی: هونەر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت: " ئاگاداری کێشەکەن و لێکتێگەیشتن کراوە و کێشەکان نزیكن لە چارەسەرکردن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





