
ئەمریکا ژمارەیەک بانکی عێراق دەخاتە لیستی سزاکانییەوە
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی ئیکۆی عێراقی تایبەت بە بواری ئابووری ئاشکرای کرد، 35 بانک لە کۆی 72 بانکی کارا لە عێراق، دەخرێنە ژێر سزاکانی گەنجینەی ئەمریکاوە و بانکێکی نێودەوڵەتیشی تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بڵاوکراوەی ڕوانگەی ئیکۆی عێراقی، ژمارەی بانکە کاراکانی عێراق 72 بانکە کە سەرمایەکانیان عێراقی، عەرەبی و بیانییە، لەو ژمارەیەش 35 بانکیان سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا دەیانگرێتەوە، بەهۆی مامەڵەکردنیان بەدۆلارەوە لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی ئیکۆی عێراقی لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: یەکێک لەو بانکانەی سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا دەیگرێتەوە بانکی نێودەوڵەتی بەغدایە، ئەویش بەهۆی سپیکردنەوەی دراوەوەیە لەلایەن بەڕێوەبەری پێشووی ڕاسپێردراوی بانکەکەوە کراوە.
زانیاریی زیاتر: بانکی بەغدا هەژماری بانکیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و فەرمانبەرەکانی لەخۆدەگرێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن پارەکانیان بە کاش لە عێراق وەرگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕوانگەی ئیکۆ ڕێکخراوێکی عێراقییە کار لەسەر چاودێریکردن و شیکردنەوەی داتای ژینگەیی و ئابووریی لە عێراق دەکات و وەک ڕاپۆرتی خولی و هەواڵی نوێکراوە پێشکەشی توێژەران، وەبەرهێنەران، و داڕێژەرانی سیاسەتی دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت


