
یەکێک لە شوێنەوارەکانی شوێنەواری شادوبوم
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە و شوێنەوارناسان بەردەوام بانگەوازی بۆ دەکەن بەڵام یەکێک لە کۆنترین و گرنگترین شوێنەوارەکانی بەغدا فەرامۆش کراوە و ئەگەری لەناوچوونی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: شوێنەواری شادوبوم، کە ئێستا بە گردی حەرمەل ناسراوە، لە ڕابردوودا ناوەندێکی دارایی و زانستی بووە، ئەم شوێنەوارە سەدان ساڵ لەمەوبەر سەر بە شانشینی ئێشنۆنا، یەکێک لە دێرینترین شانشینەکانی سۆمەریی بووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد حەسەن، چالاکوانی مەدەنی عێراقی، ڕایگەیاند: شوێنەواری شادوبوم بەتەواوی فەرامۆش و پشتگوێخراوە، بەتایبەتی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراقەوە و سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی پسپۆران و خەڵکی ناوچەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی تاوەکو ئیستا وەڵامی بانگەوازەکانی نەداوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم شوێنەوارە بەهایەکی زانستی و گەشتیاریی گەورەی هەیە و داهاتێکی زۆری دەبێت ئەگەر گرنگی پێبدریت، بەڵام وا پشتگوێ خراوە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هیچ گەشتیارێک سەردانی نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگیی ئەم شوێنەوارە لەوەدایە، کۆپییەکی یاسای ئێشنۆنا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەردەمی بابلیی کۆن، لەساڵانی نێوان 1850-1900 پێش زایینی دۆزرایەوە، هەروەها تەها باقر، شوێنەوارناسی عێراقی بەناوبانگ، لە نێوان ساڵانی 1945 بۆ 1963 نزیکەی 2000 تابلێتی قوڕینی لەم شوێنەوارە دۆزییەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە



