
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانیی عێراق، داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات، بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردن دوورخاتەوە.
زانیاری تایبەت: بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەزامەندیی داوا لەسەر پلەبەرزکردنەوەی 11 ئەفسەر لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەربڕیوە، هەروەها پێشخستنی پله "قیدەم"ـی بۆ 20 ئەفسەری دیکە دەرکردووە، ئەمەش لەسەر داوای ئەمجەد محەممەد تەلمەس، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بووە کە لە بەرواری 31ـی تەمموزی 2025 داواکارییەکی فەرمی بۆ ئەو مەبەستە ئاراستەی سوودانی کردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ڕومەیسی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان ڕایگەیاند: پێویستە بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران لەسەر بنەمای بەرژوەندیی نەبێت و بەهەموو شێوەیەک تێکەڵ بە بابەتی هەڵبژاردن نەکرێت و هاوکات پێویستە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان نەکات و بەیەک چاو سەیریان بکات.
زانیاریی زیاتر: ڕومەیسی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست بوو سەرۆکوەزیران پێشخستنی پله "قیدەم"ـی بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری و دەزگای دژەتیرۆر و ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی لەسەر بنەمای کارامە و توانا تایبەتەکان ببەخشیایە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





