وەزیری کۆچ و کۆچبەران: کار بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی حەوت هەزار هاووڵاتیی لە کەمپی هۆل دەکەین
- هەواڵ
- 8 ئاب

دیمەنی ڕاگیراوان لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق جەختی لەسەر گرنگی دەرکردنی بەڵگەنامەی فەرمی بۆ گەڕاوەکانی کەمپی هۆلی سووریا کردەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر شەش هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە کەمپەکەدا ماونەتەوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەیان.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان و نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵی لە 60 وڵاتینامەی وڵاتانی جیهان تێدا ڕاگیراوە، لەو ژمارەیەش ئەوانەی هاووڵاتی عێراقین ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 18 هەزار کەس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیڤان جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق یەکەم وڵات بوو هاووڵاتیانی خۆی لە کەمپی هۆل گواستووەتەوە، زیاتر لە 17 هەزار کەس گەڕێنراونەتەوە و لەوانە زیاتر لە 11 هەزار کەس دووبارە ئامادەکراونەتەوە بۆ نێو کۆمەڵگە، هاوکات کار بۆ تەواوکردنی گەڕاندنەوەی زیاتر لە شەش هەزار و 600 کەسی دیکە لە ئارادایە، سەرەڕای ئاستەنگەکانی دابینکردنی بودجە و ڕاگرتنی هەندێک لە چالاکییەکان دوای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا.
"دەرکردنی بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ئەو کەسانەی لە کەمپی هۆل گەڕاونەتەوە هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو یەکخستنەوەی خێزانەکان لەگەڵ کۆمەڵگا و دڵنیابوون لە سەقامگیرییان".
زانیاریی زیاتر: بە وتەی جابرۆ وەزارەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا توانیویەتی بودجە دابین بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە دیلەکان دەگەڕێنەوەی بۆی و باشترکردنی سەقامگیری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






