ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی، لە پارێزگای هەڵەبجە، هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی بە ئامانجی پشتگیریکردن لە جووتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانیان کرایەوە. پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت و دەرفەتێکی ڕاستەوخۆ بۆ جووتیاران دەڕەخسێنێت تا بەرهەمەکانیان بگەیەننە دەستی کڕیاران.
لێدوانی فەرمی: شانۆ بەهادین، بەرپرسی پڕۆژەی کشتوکاڵی لە ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئیسلامی، بە ئاڤای وت، "ئەم هەفتەبازاڕە، کە هەموو ڕۆژانی هەینی بەردەوام دەبێت، دەرفەتێکە بۆ جووتیاران تا بتوانن ڕاستەوخۆ بەرهەمەکانیان بە هاووڵاتیان بفرۆشن." ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هەنگاوە نەک تەنها یارمەتی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکان دەدات، بەڵکو هانی خەڵکیش دەدات بۆ کڕینی بەرهەمی خۆماڵی و دەیکاتە کولتوور.
زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، نزیکەی 100 شوێن بۆ جووتیاران ئامادەکراوە تا بتوانن جۆرەها بەرهەمی وەک (سەوزە و میوەی فرێش)، بەرهەمی باخداری، و بەرهەمە پیشەسازییە خۆراکییە خۆماڵییەکان نمایش بکەن و بیانفرۆشن. بڕیارە ئەم بازاڕە سەرەتا بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیاران.
لەلایەکی دیکەوە: کردنەوەی ئەم هەفتەبازاڕە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جووتیاران، کە بە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی ئابووریی ناوخۆیی دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





