بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵی نەوتی کەرکوک - بانیاس وەزیری وزەی سووریا سەردانی عێراق دەكات
- هەواڵ
- 9 ئاب

بۆری نەوتی هێڵی کەرکووک – بانیاس
ئاڤا نیوز
وەزیری وزەی سووریا، ئاشكرايكرد، بۆ پرسی نۆژەنکردنەوەی ئەو هێڵە نەوتییەی کە کەرکوک بە بەندەری بانیاسی سووریا دەبەستێتەوە، بریارە لەداهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق بکات.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی نیسانی ڕابردوو، عێراق شاندێکی فەرمیی باڵای ڕەوانەی سووریا کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەنی تەکنیکی و ئابووریی نۆژەنکردنەوە و کارپێکردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکوک - بانیاس کە بە یەکێک لە کۆنترین ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا ڕایگەیاند: عێراق و سووریا ڕێککەوتوون لەسەر نۆژەنکردنەوەی هێڵی کەرکووک – بانیاس و خستنەوە کاری بۆ هەردوو وڵات زۆر گرنگە بۆ ئەو مەبەستەش بەم زووانە سەردانی عێراق دەکەم.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتە ئابووریەکان، تێچووی سەرەتایی بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکە کە لە ساڵی 2003 زیانی بەرکەوتووە و بە تەواوی کاری پێنەکراوە، بە نزیکەی 300 بۆ 600 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێڵە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە و لە ساڵی 1952 بە فەرمی خراوەتە کار، درێژییەکەی نزیکەی 800 کیلۆمەترە و توانای گواستنەوەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





