
تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە بەکارخستنی ئەزموونی بۆ ئامێر و کەرەستەکانی وێستگەی دەنگدان دەکرێت و ڕێگەش بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەدرێت، شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ڕووماڵ بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، پرۆسەی مەحاکات ئەنجام ئەدرێت و ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەدرێت سەردانی ئەو بنکانە بکەن و شێوازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەزموونی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی هەڵبژاردن بگوازنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیەی کۆمیسیۆن ڕاشیگەیاند، پرۆسەکە بۆ تێستی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و چۆنیەتی دەنگدانی سیستمی نوێی دەنگدانە و خودی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداوە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات و لە هەموو عێراق لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم ئامێرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن و کەلوپەلەکانی دەنگدان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان، سەرجەم کارمەندانی کۆمیسۆن لە بنکەی پارێزگاکان، پابەندکراون بە بەکارهێنانی سیستمی ئەندرۆید، لە پاڵ سیستمی ئای ئۆ ئێس، بەو پێیەی بەشێک لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەستن بە بەکارهێنانی سیستمی ئەندرۆید.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






