دیمەشق دانوستانەکانی پاریس هەڵدەوەشێنێتەوە و هێرشێکی تووند دەکاتە سەر کۆنفرانسی هەسەدە
- هەواڵ
- 9 ئاب

لۆگۆی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی لە دانوستانەکانی پاریسی ڕاگەیاند و هێرشێکی تووندی کردە سەر "هێزەکانی سووریای دیموکرات" (هەسەدە) لەسەر بەستنی کۆنفرانسەکەی ئەم دواییەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، کە بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتنی 10ی ئازار" و "هەوڵێک بۆ ژیانەوەی سەردەمی ڕژێمی پێشوو" ناوی دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 8ـی ئاب، کارەکانی کۆنفرانسی "یەکڕیزیی هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" لە شاری حەسەکە کۆتایی هات. جەخت لەسەر پێویستیی داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراتی و سیستەمێکی لامەرکەزی کرایەوە کە ماف و بەشداریی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سووریا مسۆگەر بکات و ڕێگە بۆ دادپەروەریی گواستنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان خۆش بکات.
بڵاوکراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی سووریا بە ئاژانسی فەرمیی سووریا "سانا"ی ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە "هاوپەیمانییەکی ناسکە و لایەنە زیانمەندەکانی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لەخۆدەگرێت" و بە پشتیوانیی دەرەکی هەوڵی سەپاندنی واقیعێکی نوێ دەدات. دیمەشق بە تووندی ئیدانەی میوانداریکردنی "کەسایەتیی جوداخواز و تێوەگلاو لە کاری دوژمنکارانە" دەکات و بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامەکانی دەخاتە ئەستۆی هەسەدە.
لەهەمان کاتدا: حکومەت جەختی کردەوە کە کۆنفرانسەکە پێشنیازی وای کردووە کە لەگەڵ ڕێککەوتنی 10ی ئازاردا ناکۆکن، وەک داواکاری بۆ پێکهێنانی "سوپایەکی نیشتمانیی نوێ" و پێداچوونەوە بە دابەشکارییە ئیدارییەکان، لە کاتێکدا ڕێککەوتنەکە بە ڕوونی باسی لە تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوەکانی هەسەدە کردووە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتێکدا حکومەت مافی گردبوونەوە و دەربڕینی سیاسی بۆ هەموو پێکهاتەکان دەپارێزێت، بەڵام دەبێت ئەمە "لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانیی گشتگیر و یەکپارچەیی خاکی سووریادا بێت" و شێوازی دەوڵەت لە ڕێگەی دەستوور و ڕاپرسیی گشتییەوە دیاری دەکرێت، نەک بە هەڕەشەی چەکداری.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لەسەر بنەمای ئەم پێشهاتانە، حکومەتی سووریا بڕیاریدا "بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا نەکات کە لە پاریس بڕیاری لێدرابێت" و لەگەڵ هیچ لایەنێک دانانیشێت کە هەوڵی دابەشکاری بدات. لە کۆتاییدا، داوای لە هەسەدە کرد بە جددی پابەندی ڕێککەوتنی 10ی ئازار بێت و بانگەوازی ئاڕاستەی نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان کرد کە هەموو دانوستانەکان بگوازنەوە بۆ دیمەشق، وەک "ناونیشانی شەرعی و نیشتمانی بۆ دیالۆگی نێوان سوورییەکان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڕۆژی 25-7-2025 گەڕێکی نوێی دانوستان لەنێوان ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سووریا لە پاریس دەستپێبکات و هەردوو دەستەی دانوستانی هەسەدە و حكومەتی سووریا کۆببنەوە، مەزڵووم عەبیدش ئامادە دەبێت. بەڵام بە گوتەی کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە فەڕەنسا کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ئیدارەی خۆسەری و دیمەشق بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری دواخستنی دیدارەکە بخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






