لە سلێمانی تەرمی كەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی تەرمی كەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایەوە

وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی سلێمانی کە تەرمێکی تێدابوو

ئاڤا نیوز

لە سنووری سلێمانی تەرمی كەسێكی بە نەتەوە عەرەب، لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایەوە.

چیرۆكی سەرەكی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9-8-2025، لە تەنیشت پاركی ئازادی لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی تەرمی كەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا كە ژمارەكەی بەغدایە دۆزرایەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا كە لە دادی پزیشكیی سلێمانی دەستی كەوتووە ئەو كەسە چەند ڕۆژێكە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا گیانی لەدەست داوە و كاتێك دۆزراوەتەوە ئۆتۆمبێلەكەی هەڵكراو بووە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی شایەدحاڵەكان بە هۆی تەرمەكەوە بۆنێكی زۆر لە شەقامەكە بڵاو بووەتەوە و پەیوەندی بە هێزەكانی پۆلیسەوە كراوە و تەرمەكە بۆ پزیكشی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ