دیمەنی پرۆژەیەکی ئاو
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بەردەوامی هەیە، تا ئێستا زیاتر لە نیوەی کارەکان تەواو کراون، بڕیارە هەموو پێداویستییەکانی پڕۆژەکە تا کۆتایی ئەم مانگە لە ئەوروپاوە بگاتە شوێنی پڕۆژەکە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کە لەسەر ئاوی زێی بچووک جێبەجێ دەکرێ، مانگی 9ـی ساڵی پار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا. دوای تەواو بوونی، 63 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن، ئاو دەگەیێنێتە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و 72 گوند.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، بەشی هەرە زۆری ئامێرەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لە وڵاتانی ئەوروپا وەک ئەڵمانیا و دانیمارک کڕاون، تا کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکان دەگەنە شوێنی پڕۆژەکە.
بەوتەی ڕێزان سەعدی، ئەو ئامێرانەی ئێستا گەیشتوون ئەمانەن (ترومپای وەرگرتنی ئاو، قوفڵەکانی هێلی سەرەکی، دوو لە ڕشێنەرەکان، ترومپا بۆ گوندەکان و کرێنەکان). ئەوانی دیکەش لە کۆتایی ئەم مانگە دەگەن.
بەشەکانی پڕۆژەکە لەم قۆناغانەن:
- ئەو بەشەی دەکەوێتە سەر زێیەکە و ئاوی لێ وەردەگیرێ، 64%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
- دوو وێستگەی تێدایە، ئاو پاڵدەنی بۆ ناو بۆڕییەکان و هەریەکەیان 56%ـی کارەکانی تەواو کراون.
- بۆری 800 ملیمی بە درێژی 37 کیلۆمەتر جێبەجێکراوە و دانراوە.
- ئەو بۆرییەی ئاوەکە دەگەیێنێتە گوندەکان و ناوچەکە، درێژیەکەی 262 کیلۆمەترە، 88%ـی بۆرییەکان دانراون.
- کاروباری کارەبای پڕۆژەکە %90ـی تەواو کراوە.
- ئێستا 64%ـی پڕۆژەکە تەواو کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: 222 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە تەرخانکراوە، لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار مەتر سێجا بۆ هاونیشتمانیان دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






