
دیمەنی خانووەکەی ئاجاسا کریستی. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
پێش ئەوەی بەتەواوی داڕمێ، داوا دەکرێت ئەو خانووەی ئاجاسا کریستی، نووسەری بەناوبانگی بەریتانی، لە بەغدای پایتەخت نزیکەی 13 ساڵ تێیدا نیشتەجێبوو، بکرێتە مۆزەخانەیەکی سەردەمییانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانووەکەی ئاجاسا کریستی دەکەوێتە سەر کەناری ڕووباری دیجلە لە گەڕەکی کەرادەی مەریەم، 13 ساڵ لەگەڵ ماکس مالۆوانی شوێنەوارناسی هاوسەری تێیدا ژیاون.
لێدوانی فەرمی: عادل عەردەوی، مێژوونووسی عێراقی، ڕایگەیاند: ئەو خانووە پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونی میر عەلی، برای شا فەیسەڵی یەکەم بووە پێش ئەوەی کریستی تێیدا نیشتەجێ بێت و هەندێک لە دیارترین بەرهەمەکانی تێدا بنووسێت کە ناوی بەغدادیان تێدا هاتووە."
زانیاریی زیاتر: عەردەوی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خانووە، ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و ئەگەری داڕمانی هەیە بۆیە پێویستە بە هاوکاریی نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغداد، یادەوەریی نووسەرێکی گەورە پپارێزرێت و بکرێتە مۆزەخانە.
باکگراوند: ئاجاسا کریستی بە یەکێک لە گەورەترین نووسەرانی ڕۆمانی پۆلیسی لە مێژوودا دادەنرێت، لە ساڵی 1890 لە شاری تۆرکی لە بەریتانیا لەدایکبووە و لە ساڵی 1976 کۆچی دوایی کردووە، خاوەنی 66 ڕۆمانی پۆلیسی و 14 چیرۆکە، کە بۆ زیاتر لە 100 زمان وەرگێڕدراون و زیاتر لە دوو ملیار دانەیان لێ فرۆشراوە، ئەمەش وایکردووە نووسینەکانی ببنە یەکێک لە پڕفرۆشترین نووسەرانی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




