
وێنەی دەنگدەرێكی ئەزموونی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی، حیزب و لیستی کاندیدە تاکە کەسییەکان، سبەی یەکشەممە کۆمیسیۆن تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەی ئەزموونی بۆ هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم هەڵبژاردنە 31 هاوپەیمانی، 38 حیزب، 76 لیستی کاندیدی تاکەکەسی (23یان کێبەرکێ لەسەر کورسی گشتی و 53 کاندیدی دیکەش بۆ نۆ کورسییەکەی پێکهاتەکان کێبەرکێ دەکەن)، بە زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدەوە، کێبەرکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، واتە بۆ هەر کورسییەکی پەرلەمان لانیکەم 21 کاندید کێبەرکێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆسەی وردبینیی بۆ ناوی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان کە گەیشتووەتە حەوت هەزار کاندید، بۆ 10 لایەنی فەرمی نێردراون بۆئەوەی وربینیی بۆ شیاویەتی کاندیدبوونیان بکرێت، لایەنەکانیش بریتیین لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی، دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ، بەرگریی، پەروەدە، خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، دەزگای هەواڵگری، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و ڕاوێژکارییەتی ئاسایشی نیشتیمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی بەردەوامی ئامادەکارییەکانیش بۆ هەڵبژاردن، سبەی یەکشەممە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردن بەشێوەی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەزار و 79 بنکەی دەنگدان دەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە 9-8-2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پرۆسەی تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە لیستی حیزب و هاوپەیمانییەتییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا. پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 275ـی بەرکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






