
تێکدانی سرووشتی گەلی شێرانە
ئاڤا نیوز
ناوچەی گەلی شێرانە ڕووبەڕووی شێواندنی سرووشت بووەتەوە، ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە دەستیان لەم کارەدا هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند گەشتیارێک دیمەنی سرووشتی گەلی شێرانەیان شێواندووە و بە بۆیاغی ڕەش چەندین ناو و دروشم و هێمایان بە زمانی عەرەبی لەسەر شاخ و بەردەکانی ڕۆخی ڕووبارە گەلی شێرانە نووسیەوە، لەسەر ئەم پرسە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی بکەرانی.
لێدوانەی فەرمی: وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بەئاڤای گوت، بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنە کامێرای چاودێری بۆ دانەنراوە، دیار نییە کێ سرووشتی ناوچەکەی شێواندووە، بۆیە پۆلیسمانە ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە هەستاون بە تێکدانی ئەو ناوچەیە.
- بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی دێرەلووکمان ڕاسپاردووە ئەو بۆیاغە لاببەن و نووسینەکان بسڕنەوە، بەجۆرێک کاریگەری لەسەر شێواندنی بەردەکان نەبێت.
ئەمەش بزانە: گەلی شێرانە، دەکەوێتە ناحیەی دێرەلووک سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەهۆی بوونی سەرچاوەی ئاو و فێنکی ناوچەکە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لەم ناوچەیە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






