کۆمیسیۆن کۆتا ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت کە دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندووق
- هەواڵ
- 10 ئاب

ژمارەیەک کارمەندی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان لە کاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ ئەو کەسانەی کە داواکاریی بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان پێشکەش کردووە، تاوەکو مامەڵەکانیان تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەوا بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆن هەلی کاری بۆ کارمەندنی سەر سندووق ڕاگەیاند، لە سێی حوزەیرانەوە تا پێنجی ئەم مانگە بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش دەکرا، بۆ تەواو کردنی مامەڵەکانیش دەبێت هەر پێشکەشکارێک داواکارییەکەی بەدەستی پێشکەشی نزیکترین بنکەی تۆمار دەنگدەران بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکارییان پێشکەش کردووە، دەبێت تا کۆتایی دەوامی ئاسایی ئەمڕۆی کۆمیسیۆن، دوو فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە شێوەی كاغەز چاپ بکەن و لەگەڵ کۆپی بەڵگەنامەکانی کەسی لە نزیکترین بنکەی تۆماری دەنگدەران پێشکەشی بکەن، ئەگەرنا ناوی لە تیروپشکی ئەلیکترۆنی دەردەهێنرێت.
ئەمەش بزانە: پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی سەر سندووق هەیە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندیان بۆ هەرێمی کوردستانە.
زانیاریی زیاتر: کۆمیسیۆن سێ جۆری کارمەند وەردەگرێت، کارمەندی یەدەگ، بەڕێوەبەری وێستگە و مونەسیقی بنکە، پاداشتەکەش لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 350 هەزار دینار.
کارمەندی ئاسایی کە پێیان دەگوترێت کارمەندی یەدەگ؛ 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
بەڕێوەبەری وێستگە؛ 250 هەزار دیناری بۆ خەرج دەکرێت، ئەگەر فەرمانبەر بێت 150 هەزار دینار و سوپاس و پێزانینێک وەردەگرێت ئەمەش بۆ پلە بەرزکردنەوەی سوودی دەبێت.
بەڕێوەبەری بنکە؛ 350 هەزار دیناری بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






