
ئەپڵیکەیشنی دەروازەی حەج
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی بۆ خۆتۆمارکردنی حاجییان ڕاگەیاند و ئاڤا میدیا شێوازی خۆتۆمارکردنەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بڵاو دەکاتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی بۆ خۆتۆمارکردنی حاجییان ڕاگەیاند و ئاڤا میدیا شێوازی خۆتۆمارکردنەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بڵاو دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 10-8-2025، وەزارەتی ئەوقاف ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی بۆ تۆماری ساڵانەی حاجییان لە پرۆسەی حەج ڕاگەیاند، بەم شێوەیە حاجییان دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بەبی بەرامبەر خۆیان بۆ پرۆسەی حەج ناونووس بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی خۆتان بۆ حەج ناونووس بکەن، دەبێت سەردانی لینکی وێبسایتی دەروازەی حەج بکەن. یەکەمجار بە ژمارە موبایلەکەت دەچیتە ژوورەوە، کودێکی شەش ژمارەییت بۆ دێت و وەک خۆی لەسەر سایتەکەی دەنووسیتەوە، کە ژمارەکەت قبووڵکرا لێت دەپرسێت ئایە هاووڵاتی ئاسایی، یان کۆمپانیا و مامۆستای ئایینی و دەتەوێت ببیتە ڕێبەر، ئایا پیاویت و بە تەنیا دەچیتە حەج یان ئافرەتی، یان ئافرەتی و لەگەڵ مەحرەم دەچیت.
زانیاریی زیاتر: دواتر لەسەر ماڵپەڕەکە زانیارییەکانی نیشتەجێبوونت بەپێی کارتی زانیاری و پارێزگا لێ دەپرسێت. زمانی پەیوەندیش لە سایتەکە بەردەستە. لە کۆتا هەنگاوی خۆتۆمارکردنەکە، دەچێتە سەر پێناسی دیجیتاڵی، زانیارییە کەسییەکان، ژمارەی موبایل و وردەکاریی پاسپۆرت، دواتر وێنەیەکی ڕووخسارت لەسەر سایتەکە هاوپێچ دەکەیت، لەگەڵ ڕووی پێشەوە و دواوەی کارتی نیشتمانی، دواتر ڕووی پێشەوە و دواوەی کارتی زانیارییەکەت هاوپێچ دەکەیت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کاتێک ئەو ڕێکارانە دەگریتە بەر و ناوەکەت لە سایتەکە وەردەگیرێت، چاوەڕێی تیروپشک دەکەیت و لەڕێگەی سایتەکەشەوە ئەنجامەکەی وەردەگریتەوە.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






