پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ ماستارنامە و تێزی دكتۆرای بەشەكانی زمان دەکرێتە مەرج
- کوردستان
- 10 ئاب

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
لەمەودوا هەر بڕوانامەیەكی ماستەر و دكتۆرا لە بەشەكانی زمان ببەخشرێت، پێویستە هاوشێوەی بەشەكانی كۆلێژەكانی دیكە، بەر لە تاوتوێكردنی ماستارنامەكە یاخود تێزی دكتۆراكە، پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ بكرێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە وەڵامی نووسراوێكی زانكۆی ڕاپەڕینی داوەتەوە و وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، تێیدا دوو خاڵ لەبارەی پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ ئەو ماستارنامە و تێزی دكتۆرایانە ڕوونكراوەتەوە كە لە بەشەكانی زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسرێن.
بەپێی نووسراوەكە، دوو خاڵ پەیوەست بە پێداچوونەوەی زمانی بەمشێوەیە ڕوونكراوەتەوە:
یەكەم: پێویستە پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای قوتابیان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە گشت بەشەکان ئەنجام بدرێت، هیچ بەشێک بەدەرناکرێت لە پێداچوونەوەی زمانەوانی و بەشەکانی زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیش وەک بەشەکانی دیكە، ئەو پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.
دووەم: سەرپەرشتیارانی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای قوتابیان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە پسپۆڕییەکانی سەر بە بەشەکانی زمانەکانی (كوردى، عەرەبی و ئینگلیزی)، بە هۆی ئەوەی خۆیان پسپۆرییەکانیان بریتییە لە یەکێک لەو زمانانە، دەتوانن پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بکەن و پێویست ناكات كەسێكی دیكەی سەرپەرشتیاریی زمانەوانی ئەو كارە بكات، پێویستە سەرپەرشتیار واژۆ لەسەر فۆرمی پێداچوونەوەی زمانەوانی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






