
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ کونسوڵی نوێ و کونسوڵی پێشووی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ کونسوڵی نوێ و کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووەوە و تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بارودۆخی سووریای کرد. کونسوڵی نوێی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ئەفسانەییە.
وێنە گەورەکە: گویندەلن گرین، کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر و ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین کۆبوونەوە، کونسوڵی پێشوو بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە لەماوەی ڕابردوو هاوکار و هەماهەنگ بوو، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاڵنگارییەکان کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێ و کونسوڵی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر خواست. هاوکات پێزانینی بۆ کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر هەبوو کە لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ڕۆلی بەرچاوی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و کارکردنی هاوبەش و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە هەڵوێست و پشتیوانییەکانی ئەمریکا کرد لە دوای کۆڕەوی ساڵی 1991 و رووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق و شەری دژی تیرۆرستانی داعش، ئەو هەڵوێست و پشتیوانیانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەرز نرخاند.
لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان کاری کردووە و ئاماژەی بە پاڵپشتی سەرۆک بارزانی و دامودەزگاکانی حکومەت دا بۆ ئاسانکاریی کارەکانیان و جەختی لە پەیوەندی پتەوی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر، تیشکیشی خستەسەر بارودۆخی ئێستا و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکان لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەهەمان کاتدا: کونسوڵی نوێی ئەمریکا ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بە ڕۆڵێکی ئەفسانەیی لە پەیوەندیی بەهێز و بەردەوامی و دوولایەنەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان وەسف کرد.
دوایین گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پرسی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بارودۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






