
ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای جۆری کرۆلا هایبرێد
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق لە نووسراوێکدا کە بۆ دەستەی گشتیی گومرگەکانی ناردووە، داوا دەکات پارێزگاری لە خاوەندارێتی کۆمپانیای تۆیۆتا بکرێت و ڕێگە بە هاوردەکردنی هەمان ناونیشان نەدرێت کە لە چین دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەم ساڵانەی دواییدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاستێکی زۆر زیادی کردووە، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە بە دیزاین و لۆگۆ و تیابەتمەندی براندە بەناوبانگەکانی ئۆتۆمبێل کۆپی کراون، خەڵکیش بەهۆی هەرزانی نرخەکانیان دەیانکڕن.
نووسراوی فەرمی: ڕۆژی 27-4-2025، کۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق نووسراوێکی بۆ دەستەی گشتیی گومرگەکان ناردووە.
لە نووسراوەکەدا داوا دەکرێت پارێزگاری لە خاوەندارێتی ناونیشانی بازرگانی ئۆتۆمبێلەکانی (تۆیۆتا، لێکزس، هایلوکس) بکرێت کە مۆڵەتی فەرمییان لە عێراق هەیە بە ژمارە (M2-24.0028). هاوکات ڕێگری لە هێنانی ئۆتۆمبێل بکرێت بە ناونیشانی تۆیۆتا کە لە چینەوە هاوردە دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نووسراوەکە ڕاستە و بۆ هەموو گومرگەکان نێردراوە، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی دەکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان:
سەردار حوسێن بیبانی، سەرۆکی لقی عێراقی کۆمپانیای تۆیۆتا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەرکردنی ئەو بڕیارە لەسەر داواکاری کۆمپانیای دایک بووە، نوێنەری کۆمپانیای تۆیۆتا لە ژاپۆنەوە هاتووەتە کوردستان و چوونەتە بەغداش، نامەی فەرمیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووە.
بە گوتەی سەردار حوسێن، ئەم ئۆتۆمبێلانە بە ڕێگایەکی قاچاغ لە چینەوە دەبرێنە دەرەوە و بۆ هیچ وڵاتێکی دیکە دروست نەکراون تاوەکو بۆی ڕەوانە بکرێت. بۆیە نوێنەری کۆمپانیای تۆتۆیا تکایان لە هەولێر و بەغدا کردووە ڕێگە لە هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بگیرێت و پێیان گوتوون: "ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ بازاڕ و ژینگەی کوردستان و عێراق دروست نەکراون و مەترسیدارن، بەتایبەت بابەتی هایبرێد و پاتری و کەلوپەلەکانی دیکەیان".
سەرۆکی لقی عێراقی کۆمپانیای تۆیۆتا باس لەوە دەکات ئەوان ناتوانن ئەو ئۆتۆمبێلانە چاک بکەنەوە و پارچەی یەدەگیان نییە، کۆد و سۆفتوێریشیان جیاوازە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، "تا ئێستا هیچ نووسراوێکی لەمجۆرە بەدەست ئێمە نە گەیشتووە. ئەگەر بە دەستمان بگات بێگومان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین".
نەوزاد شێخ کامیل دەشڵێت: تا ئێستا مۆڵەت دراوەتە هێنانی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک. تەنیا دوو مەرجمان هەیە، ئەویش پێویستە بڕاوە نەبێت. هاوکات نەکەوتبێتە ژێر لافاو.
کاریگەری و لێکەوتەکان: چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارە کاریگەریی زۆری لەسەر بازاڕی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا هەبێت، بەتایبەتی لەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو مارکانە کە خواستی زۆریان لەسەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەش مانگی ئەمساڵ لە دەروازە وشکانییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 81 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراون بۆ هەرێمی کوردستان. سەرجەمیان لە وڵاتەکانی وەک چین، یابان، ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو هاوردە کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






