
مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەبارەی بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا دڵنیایی بە وەزیری پێشمەرگە دەدات كە هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 10ـی ئابی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەمریكی كرد كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و دەستبەكاربوونی كونسوڵی نوێ وێندی گرین، سەردانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیری پێشمەرگە ڕۆڵی باڵای كونسوڵی پێشووی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: "بیتنەر، لە ماوەی ئەرکەکەیدا بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانی گەلی کوردستان و بە تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە بووە. ڕۆڵی باڵا و کاریگەری هەبوو لە پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کونسوڵخانەی ئەمریکا."
هاوكات پیرۆزبایی لە خاتوو 'وێندی گرین' كرد كە وەك كونسوڵی نوێی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
بابەتە ستراتیژییەكە: لەبارەی بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا دڵنیایی بە وەزیری پێشمەرگە دا و ڕایگەیاند: "هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






